پۆلیسى سلێمانى شەش کەس بە تۆمەتى بەکارهێنانى ماددەى هۆشبەر دەستگیر دەکات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (22/کانوونى دووەم/2023) پۆلیسى سلێمانى بڵاویکردەوە "لهكاتی دهستگیركردنی دوو تۆمهتبار كه تاوانی دزیكردنیان ئهنجامدابوو، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی چاودێری تۆمهتباریان كردو دهركهوت كه تۆمهتبارهكان لەگەڵ چەند تۆمەتبارێكی تردا باندێكی دزیكردن و بەكارهێنەرو بازرگانیكردنی مادەی هۆشبەرن."
پۆلیسى سلێمانى ئاماژە بەوەدەکات، "بەهاوكاری نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل توانرا سەرجەم تۆمەتباران دەستگیربكەنو لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەرو دوو چەك لەجۆری دەمانچە."
دەشڵێت، "لەئێستادا سەرجەم تۆمەتبارهكان كە ژمارەیان شەش تۆمەتبارە بەناوەكان، بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراونو دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا كه چەندین تاوانی دزیكردنیان لەسنوری پارێزگای سلێمانی ئهنجامداوهو لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە."

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment