بە هۆى شۆرتى کارەبا ئافرەتێک لە چوارقوڕنە گیانى لەدەستدا
نوچەنێت:
لە سنوورى ئیدارەى راپەڕین، بە هۆى کەوتنەوەى ئاگر لە ماڵێک، ئافرەتێکى دوو گیان سووتا و گیانى لەدەستدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە (21/کانوونى دووەم/2023) لە ماڵێکى ناحیەی چوارقوڕنە، بە هۆى کەوتنەوەى ئاگر، ئافرەتێکى تەمەن (25) ساڵ گیانى لەدەستدا، کە دوو گیان بووە و هاوژینەکەی پێشمەرگەیە و لە ئەرکەدا بووە.
نەقیب عەلی قادر، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین لە بارەى رووداوەکە روونکردنەوەى زیاتر دەدات و دەڵێت، رووداوى ئاگرکەوتنەوەکە کاتژمێر (7)ـى بەیانى بووە، کارمەندانى بەرگریى شارستانى گەیشتنە شوێنى رووداوکە، ئافرەتە بە هۆى زۆرى سووتانەکەى گیانى لەدەستدا بوو.
سەبارەت بە هۆکارى رووداوەکە، بەرگریى شارستانى راپەڕین دەڵێت، ئاگرەکە بە هۆى توانەوەى پلاکى هیتەرى کارەبایی بووە.
ئەو ئافرەتەى گیانى لەدەستداوە، (ئاشتى موسڵح)ـە، هاوسەرەکەى پێشمەرگەیە و شەوى ڕابردوو لە ماڵ نەبووە و چۆتە دەوام.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment