سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سوپاسى فەرەنسا و ئەڵمانیا دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە باڵیۆزانى فەرەنسا و ئەڵمانیا دەکات، "سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ‏فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا دووپات كرده‌وه‌ بۆ یارمه‌تى و هاوكارییه‌كانیان له‌ بوارى سیاسى و كولتووریدا."

ئەمڕۆ یەکشەممە (21/کانوونى دووەم/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان پێشوازى له‌ ئیریك شۆڤالیێ باڵیۆزى فه‌ره‌نسا و مارتین یێگه‌ر ‏باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق و شاندى یاوه‌رانى كرد.‏

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێى کوردستان، "له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا، ‏دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، دۆخى عێراق و كارنامه‌ى حكوومه‌تى فیدراڵى، ‏په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان، ‏پرسى وزه‌ و توانا و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان" تاوتوێکرد.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و باڵیوێزانى هەردوو، "هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى پشتگیرى له‌ ‏حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق بۆ جێبه‌جێكردنى كارنامه‌كه‌ى به‌پێى ڕێككه‌وتنى ‏پێكهێنانى حكوومه‌ت له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كاندا، هه‌روه‌ها جه‌ختیا‌ن له‌ گرنگیى ‏یه‌كڕیزیى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌.‏"

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووەت، "باڵیۆزانى ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا پوخته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ى پرۆژه‌ى بنیاتنانى په‌یمانگه‌ى ‏داهاتووى كولتووریى هاوبه‌شى فه‌ره‌نسى ـ ئه‌ڵمانى له‌ هه‌ولێر له‌ یادى شه‌ست ‏ساڵه‌ى په‌یمانى ئه‌لیزێى دۆستایه‌تیى فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیادا پێشكه‌ش كرد، هه‌روه‌ها ‏جه‌ختیان له‌ خواستى وڵاته‌كانیان بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى ‏كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌، به‌تایبه‌تیش له‌ بوارى كولتووریدا.‏"

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا، "پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ‏فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا دووپات كرده‌وه‌ بۆ یارمه‌تى و هاوكارییه‌كانیان له‌ بوارى سیاسى، ‏سه‌ربازى، ئابوورى، مرۆیى و كولتووریدا، هه‌روه‌ها وێڕاى خۆشحاڵى و ده‌ستخۆشى، ‏دانانى به‌ردى بناغه‌ى په‌یمانگه‌ى داهاتووى كولتووریى هاوبه‌شى فه‌ره‌نسى ـ ‏ئه‌ڵمانى له‌ هه‌ولێر به‌ هه‌نگاوێكى گرنگى بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌ كولتوورییه‌كانى ‏فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌ قه‌ڵه‌م دا.‏"

لە ڕاگەیێندراوەکەشدا هاتووە، "په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌، ‏دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ‏ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین