یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانى هەولێر دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و بونیادی ئاشتی لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتە هەرێمى کوردستان.

ئەمڕۆ سێشەممە (24/کانوونى دووەم/2023) رۆزماری دی کارلۆ یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و بونیادی ئاشتی و خاتوو جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە ڕێگەى فڕۆکەوخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر گەیشتنە هەولێر.

یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر لەلایەن سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتى هەرێمى کوردستان پێشوازى لێکرا، کە وا بڕیارە چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکى هەرێمى کوردستان و بەرپرسانى حکومى ئەنجام بدات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین