وەزارەتى گواستنەوە: شەپۆلێکى بەفر و باران هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژى وەزارەتى گواستنەوە و گەیاند سەبارەت بەڕەوشى کەشوهەواى هەرێمى کوردستان هۆشدارى دەدات و دەڵێت، "لە ڕۆژی شەممەوە بەفر و باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە."

ئەمڕۆ چوارشەممە (25/کانوونى دووەم/2023) دیلان ڕەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە ماڵپەڕى حکومەتى هەرێمى ڕاگەیاند، "چاوڕوان دەكرێت ڕۆژى شەممە، ڕێکەوتى 28ی كانوونی دووەمی 2023، شەپۆلێکى بارینی باران ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكات تاکوو ڕۆژى چوارشەممە بەردەوامى هەبێت؛ سەرەتای کاریگەریى ئەم شەپۆلەش لەسەر ناوچە شاخاوییەکان بە نمە باران و بەفر بارین دەبێت."

وتەبێژى وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن ئاماژە بەوە دەکات، "ڕۆژى یەکشەممە، کاریگەریی ئەم شەپۆلە بە لاوازى لەسەر ناوچەکە بەردەوام دەبێت، بەڵام لە ڕۆژى دووشەممە و سێشەممەدا، کاریگەریى ئەم شەپۆلە بەهێز دەبێت و باران لە تەواوى ناوچەکەمان دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییە سەختەكانیش بەفر دەبارێت."

پێشبینى دەکرێ ڕۆژى چوارشەممەى داهاتوو، کاریگەریى ئەم شەپۆلە کەم بێتەوە و کۆتایی بەو شەپۆلی دابارینە دێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین