سەرۆك نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە كونسڵی بەریتانیا دەكات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ ڕۆزى كه‌يڤ، كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد، لەو كۆبوونەوە هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ خواستى دوولايه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانی نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌ريتانيا كرده‌وه‌

ئەمڕۆ چوارشەممە (25/ كانوونی دووەم/ 2023) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە كونسڵی نوێی بەریتانیا كرد لە كۆبوونەوەیەك دا پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی لێكرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ كه‌يڤ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى كار و ئه‌ركه‌كانى له‌ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌. 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكە سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاوكارى و پشتگيرييه‌كانى به‌ريتانياى له‌ هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕى.

لەلایەن خۆيشیه‌وه‌ كونسوڵی بەریتانیا خۆشحاڵى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ هه‌رێمى كوردستان دەربڕی، جەختی لەسەر ئەوە كرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو هه‌وڵێكى بۆ بره‌ودانى زياتر به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا و ئاماده‌يى نيشان دا، ئامادەیی بۆ هه‌موو هاريكارى و هه‌ماهه‌نگييه‌ك له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان دەربڕی.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌سەر خواستى دوولايه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌ريتانيا كرده‌وه‌. 

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكە گفتوگۆیان ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین