سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى باڵاى ئه‌ڵمانى كۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز تۆبياس ليندنه‌ر، وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فيدراڵيى ئه‌ڵمانيا و شاندێكى باڵاى ياوه‌رى كرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە (25/ كانوونی دووەم/ 2025) سەرۆك هەرێمی كوردستان پێشوازی لە تۆبیاس لیندنەر كرد، لە كۆبوونەوەیەك ليندنه‌ر جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، كه‌ ئه‌ڵمانيا به‌ بايه‌خه‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت.

لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا ئاماژەی بەوە كرد، ئەڵمانیا خوازياره‌ له‌ هه‌موو بواره‌كاندا بره‌و به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌ولێر بدات، به‌تايبه‌تيش له‌ بوارى ئابووريدا.

لە بەرانبەردا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئه‌ڵمانيا دووپات كرده‌وه‌ لە بەرانبەر ئەو هاوكارى و يارمه‌تیانەی ئەڵمانیا بۆ  هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌ شه‌ڕى دژى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعشدا.

هەروەك سوپاسی ئەڵمانیای كرد بۆ ناساندنى كۆمه‌ڵكوژيى ئێزدييان به‌ جينۆسايد له‌ په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا. 

هەر لەو كۆبوونەوە گفتوگۆیان لەسەر په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی نێوانیان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و‌ چه‌ند پرسێكى دیكە كرد.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین