ئاسایشى سلێمانى سێ ئەمیرى داعش دەستگیر دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشى سلێمانى ئاشکراى دەکات، چەند ئەندامێکى ڕێکخراوى تیرۆریستى داعشیان دەستگیرکردووە، سێ لەو دەستگیرکراوانە پلەى ئەمیریان لەناو ئەو ڕێکخراوەدا هەبووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (26/کانوونى دووەم/2023) بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشى سلێمانى ڕایگەیاند، حەوت تیرۆریستیان دەستگیرکرد کە ئەندامى داعش بوون، سێ لەو تیرۆریستانە لە ناو داعش پلەى ئەمیریان هەبووە.

ئاسایشى سلێمانى لە بەشێکى ڕاگەیێندراوەکەدا دەڵێت، دوای بڕیاری دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان و وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەر، بە هاوکاریی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی لە چەند هەڵمەتێکدا حەوت داواکراوی لە یاسا هەڵهاتوو بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر دەستگیرکران.

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى ئاسایشى سلێمانى سەرجەم تیرۆریستەکان لە شارەکانى عێراق هاتبوون و خۆیان لە سنوورى چەمچەماڵ و بازیان حەشاردابوو، هەروەها لەلایەن حکومەتى عێراقەوە فەرمانى دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوو چوو.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین