حاکم ڕزگار محەمەد ئەمین: دادگاى فیدراڵیى عێراق یاساکەى نادەستوورییە کوردستانی

نوچەنێت:

ئەندامی پێشووی دادگای پێداچونەوەی هەرێمی کوردستان، لە بارەى دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراق دەڵێت، یاساى ئەو دادگایە یاسایەکى نادەستوورییە، چونکە بەپێی ماددەی (92) بڕگەی (2) لە دەستوری عێراق دادگاکە پێکنەهاتووە.

ئەمڕۆ هەینى (27/کانوونى دووەم/2023) حاکم ڕزگار محەمەد، ئەمین، ئەندامی پێشووی دادگای پێداچونەوەی هەرێمی کوردستان بە دەنگى ئەمەریکاى ڕایگەیاند، دادگاى فیدراڵیى عێراق بەپێی ماددەی (92) بڕگەی (2) لە دەستوری عێراق دادگاکە پێکنەهاتووە کە پێویستە شارەزا لە فیقهی ئیسلامی و یاساناس لە یاسا و دادوەری تێدابێت. ئەوەی لە ئێستادا کاری پێدەکات بێگومان ئەو یاسا دەستورییە نییە دەسەڵات و پێکهاتەکەی وەکو دەستور نییە. پێکهاتەی دادگاگەکە وەکو ماددەی (92) بڕگەی (2) دەستور نییه.

ڕۆژى (25)ـى کانوونى دووەم، دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراق، ەو هەموو بڕیارانەى هەڵوەشاندەوە کە ڕێگەى بە ناردنى (400) ملیارەکەى دەدا بۆ هەرێمى کوردستان. حاکم ڕزگار محەمەد ئەمین پێوایە ئەم دادگایە کەوتەتە ژێر کاریگەریى سیاسى و دەشلێت، کام دەزگایە هەیە لەعێراقدا لەژێر کاریگەری سیاسی نەبێت و بەپیشەیی تەواوی خۆی هەڵبسێت، هەموویان لەژێر کاریگەری سیاسیدان تەنانەت دانانیش بەپێی پشککاری دادەنرێت.

ئەو گووتیشى، دادوەر دەبێت لەسەروى هەموو ڕەچاوکردنێکی مەزهەبی و نەتەوەیی بێت، من دەڵێم بابەتەکە بەدەر نییە لە کاریگەری پشکداری حزبی، مەرج نییە بەناوی مەزهەبەوە یان نەتەوەوە شتێک دەکات.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین