سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: گەلی کوردستان هاوڕێیەکی دڵسۆزی پرسە ڕەواکەی لەدەست دا کوردستانی

نوچەنێت:

رەجائی فاید، نووسەری دیاری میسری و سەرۆكی ناوەندی میسری بۆ لێكۆڵینەوەی كوردی کۆچى دواییکرد. سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکى سەرەخۆشى بۆ بنەماڵەکەى ڕایگەیاند، "گەلی کوردستان هاوڕێ و لایەنگرێکی دڵسۆزی پرسە ڕەواکەی لەدەست دا."

ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى (27/کانوونى دووەم/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پەیامێکى سەرەخۆشى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و لێکۆڵەری میسری، سەرۆکی سەنتەری میسری بۆ لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی کوردی، مامۆستا (ڕەجائی فاید)م پێگەیشت."

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە بەشێکى تر پەیامەکەیدا دەڵێت، "بە ماڵئاواییکردنی، گەلی کوردستان هاوڕێ و لایەنگرێکی دڵسۆزی پرسە ڕەواکەی لەدەست دا."

سەرۆک نێچیرڤان پەیامێکى سەرەخۆشى ئاراستەى بنەماڵەى کۆچکردوو و دەکات و دەشڵێت، "پرسە و سەرەخۆشیی گەرمم بۆ خێزان و کەسوکارەکەی، نزا لە خوای مەزن دەکەم بیخاتە بەر بەزەیی و میهرەبانیی خۆی و سەبووری و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین