پۆلیسى بەرگریى شارستانى هەولێر بە دواى مێرد منداڵێکى تەمەن (12) ساڵدا دەگەڕێت کوردستانی

نوچەنێت:

ماوەى چەندین ڕۆژە مێرد منداڵێکى تەمەن (12) ساڵانە بێرسەروشوێنە، بەڕێوەبەرایەتیى بەرگریى شارستانیى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا داواى لە هاووڵاتییان دەکات، هەر کەسێک زانیارى لەبارەى ئەو منداڵەوە هەیە ئاگاداریان بکاتەوە.

ئەمڕۆ هەینى (27/کانوونى دووەم/2023) بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "دوابەدوای ئاگادارکردنەوەمان لە لایەن هاوڵاتییەکەوە بەبوونی رووداوێکی ونبوون و بێسەروشوێنبوونی کوڕەکەی، بۆیە هەر زوو دوای وەرگرتنی زانیاری بە پێی راسپاردەی بەڕێوەبەرمان تیمەکانمان کەوتنە گەڕان و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی چارەنوسی ئەم مێردمنداڵە  12ساڵانەیە کە چوار رۆژە دوای دەرچوونی لە ماڵ بەمەبەستی یاریکردن تاکو ئێستا نەگەڕاوەتەوە."

بەرگریی شارستانى هەولێر زیاتر روونیدەکاتەوە و دەڵێت، "ئەگەرچی دوێنێ کارمەندانمان و تیمەکانی رزگارکردنمان تا درەنگانێکی شەو بەردەوامبوون لە گەڕان و لە ئێستاشدا سەرقاڵی گەڕانن بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەنووسی ئەو مێرمناڵە."

ئەوەش لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "داوا لە هاوڵاتییان و هاوشارییان دەکەین لەبوونی هەر زانیاریەک پەیوەندیمان پێوە بکەن هاوکاریی هاوڵاتییان بۆ ئێمە باشترین و چاکترین کۆمەکە بۆ تیمەکانمان و کەسوکاری ونبووەکە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین