كەشناسى: ئاستى دابارینى بەفر زیاتر دەبێت کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئەو شەپۆلەى بەفر و بارانبارینەى ڕووى لە هەڕێمى کوردستان کردووە، تاوەکو ڕۆژى پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (29/کانوونى دووەم/2023) وەزارەتى گواستنەوە و گەیاند ڕاگەیاند، تا ڕۆژى پێنجشەممە بارینى بەفر و باران لە ناوچەکانى هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبێ، "چڕترین ماوەى دابارین لە ڕۆژى سێ شەممە و چوار شەممە دەبێت."

سەبارەت بە کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەى ئاماژە بەوە دەکات، "ئاسمان هەورى دەبێت، لەگەڵ باران بارین لە تەواوى ناوچەکەمان ، بەفر بارین لە سەر ناوچە شاخاوییەکان. ئاستى دابارین لە دواى نیوەرۆ و ئێوارەدا زیاتر دەبێت، وە لە شەودا هەندێ جار لێزمە باران دەبێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین