كەشناسى هەرێم: ئەمڕۆ و سبەى بەفر و بارانێکى زۆر دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، بە درێژایى ئەمڕۆ بەفربارین بەردەوام دەبێت و لە کاتى ئێوارەش دابارینى باران دەستپێدەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە (30/کانوونى دووەم/2023) وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن بڵاویکردەوە، "ئاسمان هەوری باراناوی بەدرێژایی کاتەکاندا وەهەروەها بەفر بارین لەناوچە شاخاوویەکاندا لە کاتەکانی ئێوارە رێژەی دابارین زیاد دەبێ بە تایبەت لەناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم ئاستى دابارینى زیاتر دەبێت."

سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى سێشەممە ئاماژە بەوە دەکات، "ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بەدرێژایی کاتەکاندا لەگەل بارینی بەفر لەناوچە شاخاووییەکاندا، لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ شێوازی دابارین لە هەندێ ناوچەی باشووری هەرێم لەنمە باران بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت وە بە کاریگەری زیاتر لەناوچەکانی رۆژهەڵات و باشووری شاری سلێمانی کە رێژەی دابارین لەم ناوچانە زیاتر دەبێ ."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین