ژمارەیەک ئاوارەى ئێزدى دەگەڕێنەوە زێدى خۆیان کوردستانی

نوچەنێت:

کونسوڵخانەى ئەمەریکا لە هەولێر ئاشکراى دەکات، بە پاڵپیشتى حکومەتى ئەمەریکا تا ئێستا (100) خێزانى ئێزدی کە لە دواى شەڕى داعش ئاوارە بوونە، بگەڕێندرێنەو زێدى خۆیان.

ئەمڕۆ دووشەممە (30/کانوونى دووەم/2023) کونسوڵخانەى گشتیى ئەمەریکا لە هەولێر لە هەژمارى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فیسبوک بڵاویکردەوە، "بە پاڵپشتیی دارایی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نزیکەی 100 خێزانی ئێزدی توانیان کامپی ئاوارەکان بەجێبهێڵن و بگەڕێنەوە زێدی خۆیان لە قە‌حتانیەی سەر بە قەزای شەنگال."

كۆنسوڵخانەى ئەمەریکا ئاژە بەوەشدەکات، "ئەم پاڵپشتیەی حکومەتی ئەمریکا یارمەتیدەر بوو لە دابینکردنی پارەی کاش و نۆژەندکردنەوەی ماڵەکانیان. هێشتا نزیکەی 400 خێزانی تری ئێزدی نیشتەجێی کامپەکەن کە کاتی خۆی لە دەستی داعش هەڵهاتوون."

دواى هێرشى تیرۆرستانى داعش بۆ شنگال لە (2014) بەهەزاران کوردى ئێزدى ئاوارەى شارەکانى هەرێمى کوردستان بوون، کە تاوەکو ئێستا بە هۆى ڕووخانى ماڵەکەکانیان و بوونى هێزى زۆر لەو دەڤەرە نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە زێدى خۆیان.  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین