سەرۆک بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە سووریا و عێراق دەکات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە جەنەڕاڵ مەکفارلێن، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە سووریا و عێراق بۆ شەڕی دژی داعش و شاندێکی یاوەری کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە (30/كانوونی دووەم/ 2023) سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی هێزەكانی هاوپایمانان لە سووریا و عێراق بۆ شەڕی داعش كرد، لەو دیدارەدا بارودۆخی مەیدانیی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش تاوتوێ کرا و جەخت لەوە کرایەوە کە تیرۆر مەترسییەکی بەردەوامە و هەتا ڕیشەکێشکردنی تیرۆر و هزری توندڕۆیی پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانان و وڵاتانی ناوچەکە لەگەڵ یەکتر لە هەوڵ و هەماهەنگیی بەردەوامدا بن.

لە بەشێكی تری ئەو دیدارە مەكفارلێن ستایشی ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کرد و بە هێزێکی تۆکمە و خاوەن ورەی وسف کرد و ئەوەشی ڕاگەیاند، کە هاوپەیمانان خوازیاری ئەوەن پێشمەرگە بە نەفەسێکی تازە و دامەزراوەیی ڕێک بخرێتەوە.

لەبەرانبەردا سەرۆک بارزانی سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوپەیمانانی کرد كە لەگەڵ هێزی پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆریستاندا جەنگان، ئاماژەی بەوەشكرد هێزی پێشمەرگەی کوردستان قوربانیەکی زۆری داوە، بەڵام لەكۆتاییدا هەمیشە لە خەبات و تێکۆشانیدا سەرکەوتنی بەدەست هێناوە. چونکە خاوەنی ئیرادەی خۆی و بەدوای دۆزێکی ڕەوا بووە و پێویستە ئەوە بەردەوام بێت و لەمەودواش هێزی پێشمەرگە بە گیانی نیشتیمانپەروەری و ئیرادە و بیروباوەڕەوە پەروەردە بکرێت و بەهێز بکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین