لە سلێمانى دوو تۆمەتبار بە تۆمەتى دزى لە (30) شوێن دەستگیرکران کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند، بەهاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی سنوورى سیتەک "دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە دزییان لەنزیكەی 30 شوێن لە سیتەك كردبوو."

ئەمڕۆ سێشەممە (31/کانوونى دووەن/2023) پۆلیسى سلێمانى بڵاویکردەوە، دوو کەسیان دەستگیرکردووە، کە تۆمەتباران بە چەندین تاوان دزى جۆراجۆر، "لە كاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرابەسەر چەند پارچەچەكێك و بڕێك پارەو كەل و پەلی دزراودا لەگەڵ ئۆتۆمبێلێك كە بە تۆمەتباران بووە ".

بەپێى ڕاگەیێندراوى پۆلیسى سلێمانى، "لەئێستادا تۆمەتباران(م، أ، أ لەدایكبووی 1996 و س، ل، ح لەدایكبووی 1971) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە."

هەروەها داوایەک لە هاووڵاتییانى  ئەو سنوورە دەکات، "كە دزییان لێكراوە و كەلوپەلەكانی خۆیان دەناسنەوە سەردانی بنكەی پۆلیسی سیتەك بكەن بە مەبەستی تۆماركردنی سكاڵا."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین