ئەنجوومەنى پارێزگاى هەولێر: ئیدریس بارزانى لەرۆژی سەختی شۆڕشدا هەمیشە سەرقافڵەی هێزی پێشمەرگە و گیانفیدابوو
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (31/کانوونى دووەم/2023) ئەنجوومەنى پارێزگاى هەولێر لە ساڵیادى کۆچى دواییکردنى ئیدریس بارزانى ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە یادی 36 ساڵەی ماڵئاوایی سەرکردە و تێکۆشەری کوردستاندا سەری رێز و نەوازش دادەنەوێنین لە ئاستی رۆحی بەرزەفڕی سەرکردە ئیدریس بارزانی و سەرجەم شەهیدانی رێگەی سەربەخۆیی کوردستان."
ئەنجوومەنى پارێزگاى هەولێر لە بارەى ئیدریس بارزانى دەشڵێت، "لە رۆژی سەختی شۆڕشدا هەمیشە پێشڕەو و، سەرقافڵەی هێزی پێشمەرگە و گیانفیدابوو، پەروەردەی سەرکردەی کوردستان و سەروەری شەهیدان مەلا مستەفای بارزان بوو. سڵاو لە رۆحی پاکی سەروەری شەهیدان و کاک ئیدریسی هەمیشە لەیاد و سەرجەم سەرکردەکانی گەل و نیشتمان کە تەواوی ژیانیان بەخشی بە کوردستان."
ئیدریس بارزانى لە (1944) لە بارزان لەدایکبوو، لە ڕۆژى (31) کانوونى دووەمى (1987) لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان کۆچى دواییکرد و لە گۆڕستانی شاری شنۆ لە تەنیشت باوكی مەلا مستەفا بارزانى دەنێژرێت. لە ڕۆژى (8-10-1993) تەرمى مەلا مەستەفا بارزانى و ئیدریس بارزانى لە رێوڕەسمێکى تایبەتدا لە نێو پێشوازى گەرمى خەڵکى کوردستان گەیێندرانە گوندی بارزان و هەر لەوێ نێژران.
ئەو سەرکردە ڕۆڵى کارا و بەرچاوى هەبوو لە شۆڕشى ئەیلوول و گوڵاندا، هاوکات لەبەر خەمخۆرى بۆ دروستکردنى یەکڕێزى لەنێو ماڵى لایەنە سیساییەکان کورد نازناوى ئەندازیارى ئاشتەوایی پێبەخشراوە.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment