سەربازگەى زێلکان مووشەکباران کران کوردستانی

نوچەنێت:

دژەتیرۆرى کوردستان بەیانى ئەمڕۆ هەشت مووشەک ئاراستەى سەربازگەى زێلکانى سنوورى پارێزگاى مووسڵ کراوە، کە تا ئێستا زیانەکانى نەزانراوە.

بەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە (یەکى/شوبات/2023) دژەتیرۆرى کوردستان بڵاویکردەوە، "کاتژمێر (7:45) خولەک هەشت مووشەک ئاراستەى سەربازگەى زێلکان لە ناحیەى باشیکى سەر بە پارێزگاى مووسڵ کران، کە تێیدا هێزەکانى سوپاسى تورکیا لە خۆ دەگرێت."

دژەتیرۆرى کوردستان لە بەشێکى ڕاگەیێندراوەکەیدا ئاماژە بەوەدەکات، "بە گوێرەی زانیارییەکان، دوو لە مووشەکەکان لەناو سەربازگەکە کەوتوونەتە خوارەوە و مووشەکەکانی دیکە لە دەوروبەری سەربازگەکە کەوتوونەتە خوارەوە."

بەپێى زانیارییەکان تاوەکو ئێستا زیانەکانى ئەو مووشەکبارانکردنە نەزانراوە، هیچ لایەنکێش بەرپرسیاریەتى خۆى ڕانەگەیاندووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین