بەفر لە سەنتەرى شارەکانى هەرێمى کوردستان دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، بارینى باران بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (یەکى/شوبات/2023) وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن بڵاویکردوە، "ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی پچڕ پچڕ و بەفر لەناوچە شاخاویە بەرزەکان ، رێژەى دابارینەکە لەکاتەکانی شەودا زیاتر دەبێت و هەندێک جار هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت."

سەبارەت کەشوهەواى سبەى پێنجشەممە دەڵێت، "ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارین لەسەرجەم ناوچە جیا جیاکان هەندێک جار هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت , لەگەڵ هاتنی بارستە هەوایەکى سارد پلەکانی گەرما زیاتر ڕوو لەنزم بونەوە دەکات."

دووپاتى دەکاتەوە سبەى "بەفر لە سەرجەم ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و سەنتەرى قەزا و ناحیەکانى ناوچە شاخاویەکان و سەنتەرى شاری دهۆک و سلێمانى ئەگەرى بەفرێکى کەمى هەیە بە تێکەڵى لەگەل باران ."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین