ئەمەریکا پشتیوانى خۆى بۆ گفتوگۆکانى پارتى و یەکێتى دەردەبڕێت کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە کۆنسوڵى ئەمەریکا لە هەولێر کرد. لە کۆبوونەوەیەکدا جەخت سەرخستنى پڕۆسەى چاکسازى لە وەزارەتى پێشمەرگە دەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (یەکى/شوبات/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئیرڤن هیكس جوونیه‌ر كونسوڵى گشتیى ‏ئه‌مه‌ریكا ‏له‌ هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه‌.‏

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرکایەتیى هەرێمى کوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "دوایین پێشهاته‌ سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و دیدار و ‏كۆبوونه‌وه‌كانى پارتى دیموكراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان" تاوتوێ ‏كران.

پەیوەست بە کۆبوونەوەکانى پارتى و یەکێتى، كونسولى گشتیى ئه‌مه‌ریكا، "پێشوازى و پشتیوانیى ‏وڵاته‌كه‌ى بۆ گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ردوولا نیشان دا و ‏دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى ‏كوردستان ده‌ڕوانێت.‏"

سەبارەت بە چاکسازییەکانى وەزارەتى پێشمەرگە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، جه‌ختى له‌ "به‌رده‌وامى و گرنگیى سه‌رخستنى ‏پرۆسه‌كه ‌كرده‌وه‌ و سوپاسى هاوكارى و پشتگیریى ئه‌مه‌ریكاى له‌مباره‌یه‌وه‌ كرد." ‏لاى خۆیه‌وه‌ كونسوڵى گشتیى ئه‌مه‌ریكا، "بایه‌خ و گرنگیپێدانى وڵاته‌كه‌ى به‌ ‏پرۆسه‌كه‌ و خێراتركردنى، خسته‌ ڕوو.‏"

ڕاگەیێندراوەکە دەڵێت، "هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، كاركردن بۆ سه‌ردانى شاندێكى ‏بازرگانیى ئه‌مه‌ریكى بۆ هه‌رێمى كوردستان، پرسى مافه‌كانى مرۆڤ، ئازادیى ‏ڕۆژنامه‌وانى و ڕاده‌بڕین و چه‌ند بابه‌تێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، تاوتوێ ‏كران."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین