سەرۆک بارزانى: هیچ بیانوویەك بۆ دواخستنی هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان جێگەی قبووڵ نییە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (دووى/شوبات/2023) لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مایك برایسۆن ڕیچاردسۆن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق كرد.
بەپێى ڕاگەیێندراوى بارەگاى بارزانى لە کۆبوونەوەکەدا، "بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان تاوتوێ كرا و باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق خۆشحاڵیی خۆی بە هەنگاوەكانی لایەنە سیاسییەكان بۆ گفتوگۆ و گەیشتن بە چارەسەری گونجاو و هاوبەش نیشاندا."
سەرۆک بارزانى لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە د، "كە بەرژەوەندیی گەلی كوردستان لەسەرووی هەموو بەرژەوەندییەكی ترە."
سەبارەت بە چاکسازییەکانى وەزارەتى پێشمەرگە جەختیش لەوە كرایەوە كە "پێویستە ڕێكخستن و نوێكردنەوە و چاكسازیی لەناو ڕیزەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەگەڵ پڕەنسیپ و مۆڕاڵ و سەروەرییەكانی پێشمەرگەدا هاوتا بێت."
ڕاگەیێندراوەکە دەڵێت، "كۆسپ و تەگەرەكانی بەردەم پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق" تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment