بەفر و بارانێکى زۆر لە هەرێمى کوردستان دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێمى کوردستان ڕەوشى کەشوهەواى پێشبینیکراوى (48) کاتژمێرى داهاتووى ڕاگەیاند و بەپێى پێشبینییەکان ئەمرۆ و سبەى شەپۆلى بارینى بەفر و باران بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (پێنجى/شوبات/2023) وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێم بڵاویکردەوە، "باران بارین بە شێوەى پچر پچر لە کاتى جیا جیا دەبێت لە هەندێ ناوچە ئەگەرى تەزرە بارین هەیە، لەسەر ناوچە سنوورییەکان و شاخاوییەکان شەپۆلێکى بەفر بارین دەبێت، ئاستى باران و بەفر لەسەر سنوورى پارێزگاى دهۆک زیاترە."

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەى وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن سبەى دووشەممە، "باران بارین دەبێت، بەفر بارین لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت، لە ئێوارەدا ئاستى دابارین زیاتر دەبێت بە تایبەتى لە شەودا لەسەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک لەگەڵ دروستبوونى هەورە تریشقە وە هەروەها زیادبوونى خێراى با لە کاتەکانى ئێوەرە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و کەرکووک."

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین