ئاسایشى سلێمانى گرووپێکى تیرۆریستى سەر بە قاعیدە دەستگیر دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

ئاسایشى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەستگیرکردنى هەشت تیرۆریست لە سنوورى چەمچەماڵ دەخاتەڕوو، کە هەموویان ئەندامى قاعیدەوە هەبوونە.

ئەمڕۆ سێشەممە (حەوتى/شوبات/2023) ئاسایشى سلێمانى بڵاوکردەوە، لە سنوورى چەمچەماڵ "تاقمێکی تیرۆریستین، لە یاسا هەڵاتبوون و لە سنووری قەزای چەمچەماڵ خۆیان حەشاردابوو، دەستگیرکراون."

ئاسایشى سلێمانى زیاترى روونیدەکاتەوە و دەڵێت، "بەڵگەی دروست لەسەر پێشینەی تاقمەکە دەستکەوت و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە رۆژی 5ی 2ی 2023 لە چەند هەڵمەتێکی جیاجیادا هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان بە هاوکاری هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، 8 تۆمەتباری لە یاسا هەڵاتوو کە داواکراوبوون لە دادگاکانی عێراق دەستگیرکران."

 ڕاگەیێندراوەکەدا دەڵێت، سەرجەم تیرۆریستەکان دانیان بەوە داناوە کە پێشینەی تیرۆریان هەبووە، هەروەها "بەشداربوون لە چەندین کردەوەی تیرۆریستی و شەهیدکردنی هاووڵاتی و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق."

هەروەها دەشڵێت، "لە ساڵی 2004 پەیوەندیان بە رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدەوە کردووە و بەشداربوون لە ئەنجامدانی چەندین کاری تاوانکاری و تیرۆریستی و دواتر بەیعەتیان بە تیرۆریستانی داعش داوە و دەبنە چەکدار و لە دەرەوەی یاسا و بەها مرۆڤایەتییەکان درێژە بە کارە تیرۆریستییەکانیان دەدەن دواتر بەمەبەستی خۆحەشاردان بەناوی خوازراو ناسنامەی ساختە و کارکردنەوە دێنە سنووری تەکیە و بازیان نیشتەجێ دەبن."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین