بزووتنەوەى گۆڕان: هۆکارى شکستهێنانمان لە دواین هەڵبژارن زۆرن کوردستانی

نوچەنێت:

بزووتنەوەى گۆڕان لە بانگەوازێکدا داوا لە لایەنگرانى دەکات بە گیانى ڕابردوو دەست بەکارەکانیان بکەنەوە، هۆکارى شکست هێنانیان لە دواین هەڵبژاردنى عێراق بۆ کێشەى ناوخۆیى دەگەڕێنێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (هەشتى/شوبات/2023) بزووتنەوەى گۆڕان بانگەوازێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، بە دۆخێکی ناجێگیر و پڕکێشەدا تێئەپەڕێ، بەشێکی زۆری هاوڵاتیان توشی بێ متمانەیی بون، تەنانەت لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ یەکتر و، دامودەزگا فەرمییە‌کان، نەیانتوانیوە لەو بێ متمانەییە بەدەر بن."

بزووتنەوەى گۆڕان لە بانگەوازەکەیدا باس لە هۆکار کەمبوونەوەى دەنگى لایەکان دەکات و سەبارەت بە دەنگەکانى خۆیان دەڵێت، "ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان نەمانتوانی هیچ کورسییەک بەدەست بهێنین! بێگومان هۆکارەکانی ئەم شکستە زۆرن، هۆکاری ناوخۆیی و تاکتیکی بزوتنەوەی گۆڕان هۆکاری سەرەکی بو."

دەشڵێت، "بە پێویستی دەزانین، ئەم بانگەوازە ڕابگەیەنین و داوا لە هەڵسوڕاوان و دەنگدەران بکەین، کە پێکەوە بە خۆداچونەوەیەکی زانستی و بابەتیانە بکەین، بە هەمان گیانی ڕابردو دەست پێ بکەینەوە، هەر هەنگاو و بڕیارێکیش بۆ ئەو مەبەستە پێویست بکا، با بەیەکەوە بەرپرسیارێتی و دەرهاویشتەکانی داهاتوی بزوتنەوەکە بگرینە ئەستۆ."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین