هەرێمى کوردستان هاوکارى زیاتر بۆ زیانلێکەوتووانى باکوور و ڕۆژئاواى کوردستان دەنێرێت کوردستانی

نوچەنێت:

حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاردا کەمپینێکى گەورە بۆ کۆکردنەوەى یارمەتى و هاوکارى بۆ زیانلێکەوتووانى بوومەلەرزەکەى تورکیا و ڕۆژئاواى کوردستان ئەنجام بدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (هەشتى/شوبات/2023) بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەى هەفتانەى ئەنجام دا و تیێدا گفتوگۆ لەبارەى چەند پرسێکى ناوخۆى کرا.

بەپێى ڕاگەیێندراوى حکومەتى هەرێم،  "سەرۆک وەزیران بەناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە کە هەرێمی کوردستان بە پێی توانا، هەموو هاوکاری و یارمەتییەکی پێویست پێشکەشی زیانلێکەوتووانی ئەم کارەساتە دەکات و بۆ ئەم مەبەستەش، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، یەکەمین کاروانی فریاگوزاری و هاوکاری هەرێم گەیەنرایە تورکیا و پرۆسەکەش بەردەوام دەبێت."

لە بەشێکى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتوووە، "لە هەمانکاتدا ڕێکاری پێویستیش گیراوەتە بەر بۆ ناردنی کاروانی فریاگوزاری بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکانی سوریا."

دەشڵێت، "ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا، کەمپینێکی بەرفراوانی گەیاندنی هاوکاری و کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ زیانلێکەوتووانی کارەساتەکە ڕابگەیەنێت و پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان ڕاسپێردران، بۆ ئەم مەبەستە ڕێکاری پێویست بگرنەبەر."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین