کەشناسى هەرێم: بارینى بەفر و باران بەردەوام دەبێت و پلەکانى گەرما دادەبەزێت کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، پلەکانى گەرما زیاتر دادەبەزێت و دابارینى بەفر و بارانیش بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (نۆى/شوبات/2023) وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن بڵاویکردەوە، لەگەڵ دابارینی نمە باران و بەفر لەناوچە کانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم وە هەروەها لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم و سەنتەری شاری سلێمانی و دەورو بەری، لەکاتەکانی ئێوارە دابارین لەزۆربەی ناوچەکان رادەوەستێ وە ئاسمان بەرەو نیمچە هەور دەگۆڕێت.

هەروەها ئاماژە بەوەشدەکات، پلەکانى گەرمانزم دەبێتەوە بە (2-3) پلە وە لەناوچە شاخاوویەکان زیاتر دادەبەزن (3-7) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

سەبارەت بە سبەى هەینى، پێشبینى دەکات ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی بەیانی زوو ئەگەری درووست بوونی تەم هەیە .

دەشڵێت، پلەکانی گەرما نزمترین پلە نزیک دەبێتەوە و بەرزترین پلەش کەمێک بەرزتر بە (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین