گەنجێک لە هەولێر بە دەستى ماڵە خەزورانى دەکوژرێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر ڕایگەیاند، لە یەکێک لە گەڕەکەکانى هەولێر گەنجێکى تەمەن (32) ساڵ لەلایەن ماڵە خەزورانى بریندار دەکرێت و دواتر گیانى لەدەستدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە (12/شوبات/2023) پۆلیسى هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، شەوی ڕابردوو دوای ئەنجامدانی ڕووداوێکی تەقەکردن لە گەڕەکی (سەربەستی)، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیسی هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا هاوڵاتییەک لەلایەن ماڵی خەزورانی تەقەی لێکراوە بەناوی (فەرمان عبدالخالق صالح) تەمەن (32) ساڵ، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵاییەتی لە ئاکامدا (5) گولەی بەرکەوتووە و زامدار بووە."

بەپێى ڕوونکردنەوەى پۆلیس، "دوای گەیاندنی لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی هەولێرەوە بۆ نەخۆشخانەی ئێمرجێنسی ناوبراو لەبەر سەختی برینەکەی گیان لەدەست دەدات."

پۆلیسى هەولێر سەبارەت بە بکەرى تاوانەکە دەڵێت، "هێزەکانمان لە لێکۆڵینەوەکانیاندا بۆیان دەرکەوت کە لەلایەن (ب. ر. ز) تەقەکە ئاراستەی کەسی کوژراو کراوە، ئێستاش پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ئاراستەی دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر کراوە."

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین