سەرۆک نێچیرڤان بارزانى هاوخەمى بۆ قوربانییانی بوومەلەرزەکەی باکوورى کوردستان ڕاگەیاند
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (12/شوبات/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له کونسولخانه‌ی گشتیی تورکیا له هه‌ولێر، به‌شداری له پرسه‌ی قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی شه‌شی ئه‌م مانگه‌دا کرد که له تورکیا و سووریا به هه‌زاران قوربانیی لێکه‌وته‌وه.
بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێم، سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له تۆماری پرسه‌دا په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می تۆمار کرد و "تیایدا به ناوى خۆیان و هه‌رێمى كوردستانه‌وه، سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مى و هاوسۆزیى قووڵی خۆیانی پێشكه‌ش به گه‌ل و حكوومه‌ت و سه‌ركردایه‌تیى توركیا کرد، بۆ ئه‌و كاره‌ساته ناخههژێنهى له ئه‌نجامى بوومهلەرزهیهكى وێرانكه‌ر، ده پارێزگاى توركیا و چەند شارێکی سووریای گرته‌وه."
سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ کۆنسوڵى تورکیا، "دووپاتی کرده‌وه که له هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ته‌واوى مرۆڤایه‌تى، به دڵ و ده‌روونێكى خه‌مناكه‌وه، بیر و دڵمان لاى گه‌لى توركیا و خێزان و كه‌سوكارى ئه‌و هه‌زاران قوربانییه‌یه كه هه‌رگیز وێنه دڵتهزێنهكانیان و دیمه‌نى ڕووخان و وێرانبوونى شار و ئاوه‌دانییه‌كان له بیر ناچنه‌وه و ناخ و ده‌روونى مرۆڤ ده‌هه‌ژێنن."

هەروەها سەرۆک نێچیرڤان بارزانى ئاماژەى بەوەکرد، "له یه‌زدانى مه‌زن داواكاره که گیانى قوربانییان به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به خێزان و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت، هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازێت"، دووپاتیشکردەوە "که هه‌رچى له توانادا بێت هه‌رێمی کوردستان بۆ هاوكارى و یارمه‌تیدان ئاماده‌یه."
لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، لای خۆیه کونسولی گشتیی تورکیا، "سوپاس و پێزانینی وڵاته‌که‌ی بۆ به‌شداری و هاوبه‌شیی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له پرسه‌که‌دا و بۆ هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان به گه‌ل و حکوومه‌ته‌وه بۆ به‌هاناوه‌چوون و یارمه‌تیدانی لێقه‌وماوان ده‌ربڕی."

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment