سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: چارەسەرکردنى کێشەکان لەسەر بنەماى دەستوور دەبێتە هۆى سەقامگیریى عێراق کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە شاندێكى كۆمارى مللیى چین دەکات.لە بارەى دۆخى ڕایگەیاند، "چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ‏له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، ده‌بێته‌ هۆى سه‌قامگیرى و بره‌ودانى زیاتر به‌ بوارى ‏ئابوورى."

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (13/شوبات/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان، پێشوازى له‌ شاندێكى كۆمارى مللیى چین به‌ سه‌رۆكایه‌تیى ژوو ‏ڕووى، یاریدەدەری وەزیر لە فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى کۆمیتەی ‏ناوەندیی پارتى كۆمۆنیستى چین كرد.‏

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، له‌ دیدارێكدا كه‌  باڵیۆزى چین له‌ به‌غدا و به‌رپرسان له‌ كۆنسوڵخانه‌ى ‏گشتیى چین له‌ هه‌ولێر ئاماده‌ى بوون،  "په‌یوه‌ندییه‌كانى چین له‌گه‌ڵ عێراق و ‏هه‌رێمى كوردستان، دۆخى عێراق و ئاڵنگارییه‌كانى به‌رده‌مى، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ‏ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان‏"، تاوتوێ كرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، "هه‌ردوولا ئاماژه‌یان به‌وه‌ دا كه‌ به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى چین له‌گه‌ڵ عێراق و ‏هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانن و خوازیارى بره‌ودان به‌ هاریكاریى نێوانیانن، به‌تایبه‌تى ‏له‌ بوارى بازرگانى و كولتووریدا. هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌ باس له‌ كار و چالاكییه‌كانى ‏كۆمپانیا چینییه‌كان له‌ عێراق كرا.‏"

پەیوەست بە کێشەکانى هەولێر – بەغدا، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه‌ ‏كرده‌وه‌ کە "جێبه‌جێكردنى سیستمى فیدرالى له‌ عێراق و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ‏له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، ده‌بێته‌ هۆى سه‌قامگیرى و بره‌ودانى زیاتر به‌ بوارى ‏ئابوورى. هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى دووپاتكرده‌وه‌ بۆ سوودمه‌ندبوون له‌و ‏پرۆژانه‌ى چین له‌ عێراق ئه‌نجامیان ده‌دات."

دەشڵێت، "په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌، ‏شه‌ڕى دژى تیرۆر"، لایه‌نێكى دیكه‌ى ‏دیداره‌كه‌ بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین