سەرۆکى هەرێمى کوردستان زیانلێکەوتووانى بوومەلەرزەکەى باکوورى کوردستان بەسەر دەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەى چەند شارێکى باکووری کوردستان دەکات، دواتریش لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى تورکیا لە ئەنقەرە کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (14/شوبات/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەردانى شارەکانى شارەکانی دیلۆک و ئیسلاحیە و نوورداغ لە باکووری کوردستان دەکات، کە بە هۆى بوومەلەرزەکەى تورکیاوە زیانێکى زۆریان بەرکەوتووە، هەروەها لەگەڵ تیمەکانی فریاگوزاریی هەرێمی کوردستان لە ئیسلاحیە کۆدەبێتەوە.

 بەپێى هەواڵێکى رووداو، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، دواى سەردانیکردنى شارەکانى باکوورى کوردستان، لە ئەنقەرە لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆدەبێتەوە. 

ئەم سەردانەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە کاتێکدایە، ڕۆژى (12)ـى شوباتى (2023) سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەردانی کۆنسوڵخانەى گشتیى تورکیا لە هەولێر کرد و بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، نێچیرڤان بارزانی "به‌ ناوى خۆی و هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌، سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مى و هاوسۆزیى قووڵی پێشكێش به گه‌ل و حكومه‌ت و سه‌ركردایه‌تیى توركیا کرد، بۆ ئه‌و كاره‌ساته‌ ناخهه‌ژێنه‌ى له‌ ئه‌نجامى بوومه‌لەرزه‌یه‌كى وێرانكه‌ر، 10 پارێزگاى توركیا و چەند شارێکی سووریای گرته‌وه‌." 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین