سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: ئەوەی ئێمە دەیکەین بۆ زیانلێکەوتووانى باکوورى کوردستان ئەرکی خۆمانە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان که‌مپی لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌ی له‌ ناوچه‌ی نوورداغ له‌ پارێزگای گازی ئانته‌پ به‌سه‌رکرده‌وه‌، که‌ یه‌کێک له‌و شوێنانه‌یه‌ زۆرترین زیانی به‌رکه‌وتووه‌.

ئەمڕۆ سێشەممە (14/سێشەممە/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەردانى باکوورى کوردستان و تورکیاى کرد بۆ دەربڕینى هاوەخەمى بۆ زیانلێکەوتووانى بوومەرکەزەکەى ئەو وڵاتە. 

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرەتا که‌مپی لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌ی له‌ ناوچه‌ی نوورداغ له‌ پارێزگای گازی ئانته‌پ به‌سه‌رکرده‌وه‌، که‌ یه‌کێک له‌و شوێنانه‌یه‌ زۆرترین زیانی به‌رکه‌وتووه‌ و له‌لایه‌ن هه‌ردوو پارێزگاری مێردین و شرنه‌خه‌وه‌ پێشوازی لێکرا.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "بەهۆی ئەو کارەساتەی ڕوویداوە لە هەموو ماڵەکانی کوردستان پرسەیە."

سەبارەت بە سەردانییەکەى بۆ ئەو وڵاتە و هاوکارییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ باکوورى کوردستان گوتى، "تورکیا لە هەموو دۆخە ناخۆشەکانماندا میللەت و دەوڵەتی تورکیا هاوکار و پاڵپشتمان بوون." 

ئەوەشى خستەڕوو، "بەهۆی ئەم موسیبەتەوە لە هەموو ماڵەکانی کوردستانی عێراق پرسەیە. لە زۆر شوێن ئاهەنگ نەکراوە بۆ دەربڕینی هاوسۆزی بۆ ئەوان و گەلی تورکیا"، هەروەها گووتیشى، "بەگوێرەی ئیمکانیاتی هەرێمی کوردستان ئەوەی لە تواناماندا بێت، دەیکەین." 

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە کاتى بەسەرکردنەوەى تیمى فریاگوزاریى هەرێمى کوردستان، سوپاسى سەرجەم کارمەندانى تیمى فریاگوزارى و ڕێکخراوى خێرخوازى بارزانى کرد، سەبارەت ناردنى هاوکارى هەرێمى کوردستان بۆ زیانلێکەوتووانى بوومەلەرزەکە، "ئەوەی دەیکەین ئەرکی خۆمانە و ئێمە برای یەکدین."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین