سهرۆك نێچیرڤان بارزانى: هاوکارییەکان بۆ زیانلێکەوتوانى بوومەلەرزەکە بەردەوام دەبێت
نوچەنێت:
ئهمڕۆ سێشهممه (14/شوبات/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، بۆ دهربڕینى هاوخهمى و هاوسۆزیى خۆى و خهڵكى ههرێمى كوردستان و بۆ بهسهركردنهوهى زیانلێكهوتووانى بوومهلهرزهكهى شهشى ئهم مانگه، به سهردانێك گهیشته توركیا و له فڕۆكهخانهى گازى ئانتهپ لهلایهن پارێزگارى بورسا ـ ڕێكخهرى پارێزگاى گازى ئانتهپهوه پێشوازى لێكرا.
سهرۆك نێچیرڤان بارزانى، له بنكهى دامهزراوهى سهرۆكایهتیى بهڕێوهبردنى كارهسات و دۆخى لهناكاوى توركى (ئافاد) کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و گوتى، "زۆر سوپاس بۆ بهڕێزان پارێزگار و جێگری پارێزگار بۆ ئەو ڕوونكردنەوە و وردەكارییەی كە دایان. حەز دەكەم بە بهڕێزیان و هەموو گەلی توركیا ڕابگەیەنم كە ئامادەبوون و هاتنمان، بە مەبەستی دەربڕینی هاوخهمى و هاوسۆزی و وەفادارییە بۆ گەلی توركیا و خەڵكی لێقەوماو. بە ناوی جەنابی سەرۆك بارزانی و گەلی كوردستانەوە سەرەخۆشی لە هەموو ئەو خێزانانە دەكەین كە ئازیزانیان لە دەست داوە و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین."
سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە بەشێکى ترى قسەکانى ئاماژەى بە ڕۆڵى تورکیا کرد، هەر کاتێک هەرێمى کوردستان تووشى دۆخى ناخۆش بۆتەوە میللەت و دەوڵەوتى تورکیا هاوکارى کردوون و لەگەڵمان وەستاون و دەشڵێت، "بەهۆی ئەو كارەساتەوه كە لێرە ڕوویداوە، ئێستا لە هەر ماڵێكی كوردستانی عێراق پرسەیە و لە زۆر شوێن ڕێورهسمى خۆشی و شایی و ئاهەنگ وەستاون بۆ دەربڕینی هاوسۆزی بۆ گەلی توركیا."
بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان باسى لەوەشکرد، "بەگوێرەی تواناكانمان لە هەرێمی كوردستان هەوڵمان دا ئەوەی كە لە دەستمان بێت ئەنجامی بدەین و بەردەوامیش دەبین. جێی خۆیەتی سوپاسی هەموو دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و كەرتی تایبەت بكەم كە ئەوەی لە دەستیان هاتووە لە هاوكاری و بەهاناوەهاتن، ئەنجامیان داوە. دەمەوێت سوپاسییەكی تایبەتی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و كاك مووسا ئەحمەد بكەم كە ئەویش لێرە لەگەڵمان ئامادەیە."

هەروەها سەرۆک نێچیرڤان بارزانى ڕاشیگەیاند، "بەو ئیمكانیاتە كەمەی كە هەمانە، ویستمان وەفاداری و هاوسۆزیی خۆمان بۆ گەلی توركیا دەرببڕین و پەنا بە خوا و دڵنیام كە ئەم دۆخە ناخۆشە تێدەپەڕێت. هەروەها دڵنیام كە حكوومەتی توركیا و بەڕێز سەرۆك كۆماری توركیا بە جددی لەسەر پرسی ئاوەدانكردنەوە دەوەستن. توركیا وڵاتێكی گەورەیە و بێگومان ئەم قەیرانەش بە سەربەرزی تێدەپەڕێنێت. جارێكی دیكە سەرەخۆشیمان قبووڵ بكەن و خوا هاریكار بێت."
سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە درێژەى سەردانییەکەى، لە نزیکەوە كهمپى لێقهوماوانى له شارۆچكهى نوورداغى سهر به پارێزگاى گازى ئانتهپ بهسهركردهوه، و لهلایهن ههردوو پارێزگارى مێردین و شرناخهوه پێشوازى لێكرا، له كۆبوونهوهیهكدا لهگهڵ ههردوو پارێزگار كه وهك ڕێكخهرى كاروبارى ناوچهكه كار دهكهن، دوایین دۆخى ناوچهكه و پرۆسهى بههاناوهچوون و هاوكاریكردنى لێقهومانیان تاوتوێ كرد.
هەروەها دواتر شوێنه زیانبهركهوتووهكانى شارۆچكهى ئیسلاحییهى بهسهركردهوه و لهگهڵ بنكهى ناوهندى قهیرانهكان كۆبووهوه، پاشان تیمى فریاگوزاریى ههرێمى كوردستانى لهوێ بهسهركردهوه كه ههر له سهرهتاى كارهساتهكهوه هەوڵى ڕزگارکردنى قوربانیان دەدەن و لە نزیکەوە سوپاسى کردن.
.jpg)
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە ئیسلاحییە بە رۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند، "ئەمڕۆ هاتین بۆ گەیاندنی پەیامی سەرەخۆشیمان بۆ گەل و حكوومەتی توركیا. ئازاری ئێوە ئازاری ئێمەیە، نەخۆشیی ئێوە نەخۆشی ئێمەیە. ئەو ڕۆژانەی كە ئێمە پێویستیمان بە هاوكاری بوو، هەردەم حكوومەتی توركیا و گەلی توركیا دەرگایان بۆ ئێمە كراوە بووە، هەموو كات هاوكارییان كردووین. بۆ پیشاندانی وەفاداری و هاوخەمی و هاوسۆزیی خۆمان ئەمڕۆ هاتووینەتە ئێرە. پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ ئەو خێزانانەی كە ئازیزانیان لە دەست داوە و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین. دڵنیاین كە توركیا ئەم كارەساتە گەورەیە تێدەپەڕێنێت، لەژێر سهركردایهتییهكى دانا و حكوومەتێكی بەهێز، پەنا بەخوا ئەم كارەساتەش تێدەپەڕێت."
لە بەشێکى ترى کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا سوپاسى دەزگاى خێرخوازى بارزانى کرد و ئاماژەى بەوەشکرد، "سوپاسی دەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەم، وەزارەتی تەندروستی، وەزارەتی ناوخۆ و بەرگریی شارستانی، كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت، مانگی سووری عێراقی. ئەمڕۆ هاتووم پێیان بڵێم كە سەری ئێمەتان بەرز كردووە و دەستخۆشییەكی گەرم لە هەموویان دەكەین و پەنا بەخوا ئەوەی كە لە تواناماندا بێت بۆ ئەو كەسانەی ڕووبەڕووی ئەم كارەساتە بوونەتەوە، درێخی ناكەین. خوا هاریكار بێت و هەر سەركەوتوو بن."
سەرۆکى کوردستان هاوخەمى هەموو باشوورى کوردستانى بە زیانلێکەوتوانى باکوورى کوردستان گەیاند و وەک خۆى گوتى، "ئەوەی ئەنجامی دەدەین بە ئهركى خۆمانی دەزانین، ئێمە برای یەكترین، لە ڕۆژانی ناخۆشدا ئێوە هاوكاریی ئێمەتان كردووە و دەرگاكانی خۆتان بۆ ئێمە كردۆتەوە، ئەمڕۆش ئەوەی لە تواناماندا بێت پێویستە ئەنجامی بدەین. لە هەرێمی كوردستان بە گشتی، لە سلێمانی، دهۆك، هەولێر، هەڵەبجە و هەموو شوێنێكی كوردستان خەڵك خەمبارە و دڵیان لەگەڵ توركیایە. دڵی گەلەكەمان لەگەڵ ئێوەیە و خوای گەورە دڵنهوایى و ئارامیتان پێ بدات. پەنا بەخوا ئەم كارەساتە تێدهپەڕێت."

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى دووپاتیشکردەوە، "ئەوەی لە تواناماندا بێت چ بۆ توركیا و چ بۆ سووریا، ئەنجامی دەدەین. جێگەی دەستخۆشییه و سوپاسى دەزگاكانی حكوومەتی هەرێمى كوردستان لە زاخۆ و دهۆك و هەولێر و دەزگای خێرخوازیی بارزانی دهكهین، چونكە ئەو ڕێكخستن و دیسپلینەی هەیانە هۆكارێكی سەرەكی بوو بۆ ئەم ئامادەكارییە. ئێمە دراوسێى توركیاین و خەمبار بووین بەو كارەساتەی لێرە ڕوویدا و ئەو كارەی كە ئەمانە ئەنجامیان داوە، بە دڵ ئەنجامیان داوە. بێگومان هاوكارییەكان بەردەوام دەبن."
ئەوەشى ڕاگەیاند، "ئەم پرسە پرسێكی مرۆڤایەتییە، ئێمە هەموومان برای یەكترین، چ تورك و چ كورد و هەر ئایین و مەزهەبێك، هەموومان برای یەكترین، كاتێك برایەتی هەبێت پێویستە لە كاتی تەنگانەدا ئێوە هاریكاریمان بكەن، كه ئێوەش پێویستتان بوو، ئێمە هاوكاریتان بكەین، هاریكاریی ئێمە هاریكاریی برایەتییە."

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment