کۆبوونەوەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و ئیلهام عەلیێڤ کوردستانی

نوچەنێت:

کۆبوونەوەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە ئەڵمانیا لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ شەممە (18/شوبات/2023) لە چوارچێوەى کۆبوونەوەکانى کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا، کۆبوونەوەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان دەستپێکرد، بەپێى زانیارییەکان دۆخى ناوچەکە و پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و ئازەربایجان تەوەرى سەرەکى کۆبوونەوەکە دەبێت.

ئەم کۆبوونەوە لە کاتێکدایە، دوێنێ لە چوارچێوەى کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ چەند کۆبوونەوەیەکى گرنگى ئەنجامدا لەگەڵ هەر یەک لە سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا، پۆلەندا و عێراق، وەزیری دەرەوەی قەتەر و یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا و شاندێكى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا.

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین