سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه
نوچەنێت:
ئەمڕۆشه‌ممه (18/شوبات/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پەراوێزى كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، له‌گه‌ڵ شاندێكى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا به سه‌رۆكایه‌تیى تۆماس ئیرندڵ جێگرى سه‌رۆكى كۆمیته‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه كۆبووه‌وه، كه له ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانته‌رانى هه‌ردوو پارتى (CDU) و (CSU) پێكهاتبوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، "په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، شه‌ڕى تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانى داعش، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى داروسێ و ناوچه‌كه"، تاوتوێ‌کران.
بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، "سوپاس و پێزانینى بۆ پشتگیریى سه‌ربازى و مرۆییى ئه‌ڵمانیا و په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هێزه‌كانى له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیدا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها بۆ ناساندنی کۆمه‌ڵکوژیی ئێزدییان به جینۆساید،"دووپات كرده‌وه.
شاندەکەى پەرلەمانى ئەڵمانیا "ڕۆڵ و كاریگه‌ریى هه‌رێمى كوردستانیان له شه‌ڕى دژى تیرۆر و تێكشاندنى داعشدا به‌رز نرخاند" جەختیشیان لەوەکردەوە، "ئه‌ڵمانیا وه‌ك هاوبه‌شێك به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و پشتگیرى له ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان ده‌كات."
ڕاگەیێندراوەکە دەڵێت، "لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له ئۆكراینا، دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ى به‌گشتى ڕووبه‌ڕووى جیهان ده‌بنه‌وه، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون."

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment