سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و جه‌یمس كلیڤه‌رلى هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر-به‌غدا تاوتوێ دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و وەزیرى دەرەوەى بەریتانیا کۆبوونەوە و "هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، پرسى وزه‌ و یاساى نه‌وت و گاز له‌ عێراق" تاوتوێ دەکەن.

ئێوارەى ئەمڕۆ شه‌ممه‌ (18/شوبات/2023) لە دووەم ڕۆژى کۆنفرانسى میونشن سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ جه‌یمس كلیڤه‌رلى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا كۆبووه‌وه‌.

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێم، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، "په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا، دۆخى سیاسى و ئابووریى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، پرسى وزه‌ و یاساى نه‌وت و گاز له‌ عێراق"، گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.

هەروەها وه‌زیرى ده‌ره‌وى به‌ریتانیا، "به‌رده‌وامیى پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا دووپات كرده‌وه‌. به‌ڕێزیان ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا كه‌ به‌ریتانیا وه‌ك هاوبه‌شێك به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و سه‌قامگیریى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ ناوچه‌كه‌ گرنگه‌."

ڕاگەیێندراوەکە دەڵێت، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، "سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاریكارى و پشتگیریى به‌رده‌وامى به‌ریتانیا ده‌ربڕى و جه‌ختى له‌ خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به‌ هه‌موو بواره‌كانى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ به‌ریتانیادا كرده‌وه‌، هه‌روها ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا كه‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه‌ به‌ فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگیرى ده‌مێنێته‌وه‌."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین