جوتیار عادل: جديیه‌ت له‌ لاى حكومه‌تى عێراق هه‌یه‌ بۆ رێككه‌وتن کوردستانی

نوچه‌نێت

جوتیار عادل گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامى سه‌ردانه‌كه‌ى شاندى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌غدا خسته‌ڕوو گوتى، "جدیيه‌ت له‌لاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌ بۆ رێككه‌وتن و هه‌ست ده‌كه‌ین جدییه‌ت له‌لاى حكومه‌تى عێراقیش هه‌بێت".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21/ شوبات/2023 جوتیار عادل له‌ لێدوانێكى كه‌ فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، باس له‌ ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كانى شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كات و ده‌ڵێ، "له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى نه‌وت و باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ عێراق و لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق كۆبووینه‌وه‌".

گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان باس له‌وه‌ ده‌كات له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له‌سه‌ر هه‌ندێك خاڵ گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن و هه‌ندێك خاڵیش هێشتا ماوه‌ پێویستى به‌ كات هه‌یه‌. 

سه‌باره‌ت به‌ پشكى هه‌رێمى كوردستانیش له‌ بودجه‌ى گشتى عێراق جوتیار عادل باس له‌وه‌ ده‌كات شانده‌كه‌ى هه‌رێم له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق كۆبووه‌ته‌وه‌ و تێڕوانینى خۆى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ لیژنه‌كه‌ داوه‌ و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوو شانده‌كه‌ سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات و له‌ گفتوگۆكانى به‌رده‌وام ده‌بێت.

جوتیار عادل له‌ به‌شێكى ترى لێدوانه‌كه‌ى باس له‌وه‌ ده‌كات شاندى حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ عێراق كۆبووه‌ته‌وه‌ و ئه‌وانیش دووپاتیان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت ده‌ستوورى عێراق بنه‌ماى سه‌ره‌كى رێككه‌وتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین