سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خو‌سره‌و جاف ده‌کات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا سەرەخۆشى لە خوسرەو نووسەر و ئەندازیار جاف دەکات، بە بۆنەى کۆچى دواییکردنى کیسرا جاف- برایان.

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە (21/شوبات/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ خو‌سره‌و جاف بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو كیسرا جاف ـ ی برایان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خۆیان و بنەماڵەکەیاندا کرد.

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می، هیوای خواست خوای مه‌زن خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و سه‌بووریی به‌ خۆیان و که‌سوکاریان ببخشێت."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، لای خۆیه‌وه‌ خوسره‌و جاف، "سوپاسی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی کرد بۆ په‌یوه‌ندی و هاوبه‌شی له‌ پرسه‌كه‌یاندا."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین