کاژێرێک بۆ زەویی: کوژاندنەوەی هەموو گلۆپه‌كان وەک ڕێزێک لە گۆی زەویی رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

ئەمشەو لە کاژێرێکی تایبەتدا هەموو چراکان دەکوژێنەوە بۆ ئەوەی سروشت هەناسەیەک هەڵمژێ. ئەوە بۆنەیەکی بەنرخە کە ١٥ ساڵ پێش ئێستا بە کوژاندنەوەی گڵۆپەکانی پردی بەندەری سیدنی دەستی پێکرد، ئێستا بووەتە نەریتێک و بە شێوەیەکی بەربڵاوتر لە هەموو جیهاندا ئەنجام دەدرێ.

بە پێی ڕاپۆرتێکی "دویچە ولە"، کاژێر هەشت و نیوی ئێوارەی ٢٧ی ئاداری ٢٠٢١، هەموو گڵۆپه‌كان بۆ یەک کاژێر دەکوژێنەوە بۆ ئەوەی  دەماری سروشت جارێکی تر لەگەڵ جیهان هاوئاهەنگ بێتەوە.

هەڵبەت چاوەڕوانی ئەوە ناکرێ لە هەموو شوێنێکی جیهان ئەوە ڕوو بدات، بەڵام هەر گڵۆپێک کە بکوژێتەوە، دەلاقەیەکی نوێیە بۆ هەناسەهەڵکێشانی زەویی.

ڕێکخراوەی ژینگەی خۆجێیی WWF دەیەوێت لە هەموو جیهانی سەرنجی مرۆڤ بۆ دۆخی ژینگە ڕاکێشێ.

زۆرێک لە خەڵک، بە بێ ئەوەی پێویست بێ، شەوان باخچە و حەوشەی ماڵەکانیان بە گڵۆپە جۆراوجۆرەکان ڕووناک دەکەنەوە. ئەوە بۆ گیانلەبەران و پەلەوەران ژەهرە و زیانی بۆ کەشوهەوای زەویی هەیە.

بە کوژاندنەوەی تیشکە دەستکردەکان ئاسمان بە شێوەیەکی ڕازاوە و جوان هەسارەکانی دەنوێنێ. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین