پارێزگارى سلێمانى و بەڕێوەبەرى تەندروستى لەسەر دۆخى کۆرۆنا لێدوانەکانیان پێچەوانەکەى یەکترە کوردستانی

نوچەنێت:

پارێزگارى سلێمانى دەڵێت، دۆخى کۆرۆنا لە سلێمانى لەژێر کۆنترۆڵدایە، بەڕێوەبەرى تەندروستى سلێمانیش دەڵێت، لە باردۆخێکى زۆر مەترسیدارداین.

ئەمڕۆ شەممە د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى بە ڕۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند، "ڕەوشى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە پارێزگاى سلێمانى لەژێر کۆنترۆڵدایە و ماوەى دوو ڕۆژ هیچ هاووڵاتییەک بەو ڤایرۆسە گیانى لەدەست نەداوە". هەروەها گووتیشى، " لە داهاتوویەکى نزیکدا لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکان کۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی هەڵسەنگاندن بۆ ڕاپۆرتی وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی بکات."

بە پێچەوانەى لێدوانى پارێزگاى سلێمانى، هەر ئەمڕۆ د. سەباح هەورامى بەڕێوەبەرى تەندروستى سلێمانى ڕایگەیاند ، "ڕەوشى کۆرۆنا لە پارێزگاى سلێمانى لە قۆناخێکى زۆر مەترسیدار دایە، بەپێى ئەنجامى پشکینیەکانى کۆرۆنا، سێ جۆری دیکەى ڤایرۆسى كۆرۆنای گۆڕاو لە سلێمانى بڵاوبۆتەوە."

د. سەباح هەورامى دەشڵێت، "قۆناخەکە مەترسیدارە و داوا لە هاووڵاتییان دەکەین پابەندى خۆپارێزى بن."


 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین