ئەکادیمیاى کوردى سوپاسى نێچیرڤان بارزانى دەکات کوردستانی
لە ڕاگەیێندراوێکدا ئەکادیمیاى کوردى سوپاسى هەموو کەس و لایەنانە دەکات کە لە هێنانەوەى تەرمى د. کەمال مەزهەر بەشدار بوون، هەروەها دەشڵێت، "ڕێز و سوپاسی زۆر تایبەتیی بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتیش ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم کە بەشدارییان لە ڕێورەسمەکەدا."

دەقى ڕاگەیێندراوى ئەکادیمیاى کوردى

 

سوپاسنامەیەک لە ئەکادیمیای کوردی یەوە

بەناوی ئەکادیمیای کوردییەوە، ڕێز و سوپاسی زۆری خۆمان بۆ هەموو ئەو کەس و لایەنانە دەردەبڕین، کە لە هاتنەوەی تەرمی پیرۆزی زانای ناوداری کورد دکتۆر کەمال مەزهەر ئەحمەد، هەر لە فرۆکەخانەی هەولێرەوە تاوەکو بەخاک سپاردنی لە گردی سەیوان بەشدار بوون. ڕێز و سوپاسی زۆر تایبەتیی بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتیش ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و ستافی پرۆتۆکۆل و هەموو وەزیرە بەڕێزەکان و پارێزگارەکان و هەموو کەسایەتیی و مامۆستا و ئەکادیمکارە کورد و عەرەبە بەڕێزانەی بەشدارییان لە ڕێورەسمەکەدا کرد و هاوخەمیی خۆیان بۆ لەدەستدانی ئەم زانا گەورەیە نیشان دا، لەخوا دەپارێینەوە ناخۆشی نەیەتە سەر ڕێگایان. نیشتمان ئاوەدان و سەوز، گیانی دکتۆر کەمال مەزهەر ئەحمەدیش لەباوەشی کوردستان بە تەک ئەمین زەکی بەگ و مستەفا پاشای یامولکی و گۆران بە ئارامی بخەوێت. 

ئەکادیمیای کوردی

25-3-2021

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین