بە بەشدارى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى کۆڕبەندى هەولێر بەڕێوەدەچێت کوردستانی

نوچەنێت:

دووەمین کۆڕبەندى ساڵانەى هەولێر بەڕێوەدەچێت، بە بەشدارى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، کە وا بڕیارە لە گفتوگۆیەکى تایبەت قسە لەسەر داهاتووى هەرێمى کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە (28/شوبات/2023) کۆڕبەندی ساڵانەی هەولێر دەستپێدەکات، کە تێیدا (6) مێزگردى داخراو بەڕێوەدەچێت، کوڕبەندە کە سێ ڕۆژ دەخایەنێت، چەند توێژەر و کەسایەتیى ناوخۆیى و بیانى لە کۆڕبەندەکە گفتوگۆ دەربارەى بواری پەروەردە، وزە، داهاتووی عێراق.

بەپێى هەواڵێکى رووداو، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆڕبەندى هەولێر وتارى دەبێت و تێیدا تیشک دەخاتەسەر داهاتووی هەرێمی کوردستان و کێشەکانى عێراق و ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست.

کۆڕبەندى هەولێر بە هاوبەشى لەلایەن ناوەندى لێکۆڵێنەوەى رووداو (15) ناوەندى دیکە سەرپەرشتى دەکرێت، لە ڕۆژانى (1 و 2/ئادار/2023) چەندین گفتوگۆى کراوە ئەنجام دەدرێت، بەشدارى زیاتر لە (250) کەس، کە بەشێکیان بیانین.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین