کەشناسى هەرێمى کوردستان پێشبینى بارينى بەفر و باران دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینى دەکات لە ڕۆژانى داهاتوو، لەگەڵ بارینى باران لە شارەکانى هەرێمى کوردستان، بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان ببارێت.

ئەمڕۆ شەممە (27-3-2021) بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، بۆ كەشوھەوای (48) كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمانی شارەکان لە ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو و نیمچە ھەور دەبێت، هەروەها پێشبنى نمەى باران دەکرێت لە شارەکان و لە ناوچە شاخاوییەكان هەندێک بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان دەشڵێت، پێشبینى دەکرێت کەشو هەواى بەیانى ڕۆژى یەکشەممە ئاسمان نیچمە هەور بێت. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین