کۆمەڵى دادگەرى و پەرلەمانتار عوسمان عەلى کانى کوردەیى وەڵامى یەکتر دەدەنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ، لە ڕاگەیێندراوێکدا دوورخستنەوەى عوسمان عەلى کانى کوردەیى پەرلەمانتارى فراکسیۆنەکەیان لە پەرلەمانى کوردستان ڕاگەیاند.

ئەمڕ چوارشەممە (1/3/2023) دواى بەشداریکردنى پەرمانتار عوسمان عەلى کانى کوردەیى لە فراکسۆنى کۆمەڵى دادگەرى لە دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمانى کوردستان، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت،" وەک فراکسیۆن، بڕیارماندا بە دورخستنەوەی ئەو بەڕێزە لە ئەندامێتی فراکسیۆن و لەمڕۆوە بەدواوە هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە ."

دەشڵێت، ئەم بڕیارەیان دواى چەندینجار ئاگادارکردنەوەى پەرلەمانتارى عوسمان عەلى، بەڵام پابەند نەبووە بە بڕیارى فراکسیۆنەکەیان.

لەبەرامبەردا عوسمان عەلى کانى کوردەیى لە یەکەم کاردانەوەدا، دەڵێت، سوێندی یاساییم خواردووە خیانەت نەكەم، پێم حەرام بوو موچە وەربگرم و دەوام نەكەم، بۆیە گەڕامەوە بۆ دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین