سەرۆک بارزانى و حەیدەر عەبادى دۆخى سیاسیى عێراق تاوتوێ دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مەسعود بارزانى، لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانێتیی نەسر کۆبووەوە، بارەگاى بارزانى دەڵێت، هەنگاوەکانى "چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ" تاوتوێ دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (یەکى/ئادار/2023) لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانێتیی نەسر کرد.

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى سەرۆک بارزانى و حەیدەر عەبادى دەخاتەڕوو و دەڵێت، "لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەنگاوەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ و پاڵپشتیکردنی چاکسازی تاوتوێ کرا."

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەى بارەگاى بارزانى دا هاتووە، "هەر لەو دیدارەدا جەخت لە هەماهەنگی هەردوولا لە هەڵوێستە سیاسییەکان کرایەوە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین