سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ باڵیۆزى ڕووسیا كرد کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى ڕووسیا له‌ عێراق، دۆخى سیاسى و ئابووریى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە (یەکى/ئادار/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى لە ئێلبروس كوتراشێڤ باڵیۆزى ڕووسیا له‌ عێراق و شاندێكى یاوه‌رى کرد.

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، لە دیدارەکە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و ئێلبروس كوتراشێڤ، "دۆخى سیاسى و ئابووریى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كیشه‌كانى نێوانیانى"، تاتوێ كرد.

هاوكات ڕاگەیێندراوەکە دەڵێت، "هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ڕووسیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوایین سه‌ردانى به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا بۆ به‌غدا، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌."

ئاماژە بەوەشدەکات، "پێشهاته‌كانى شه‌ڕ له‌ ئۆكراینا و لێكه‌وته‌كانى و دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.‏"

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین