سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە حەیدەر عەبادی دەكات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر كرد، لە كۆبوونەوەیەكدا گفتوگۆیان لەسەر كارنامەی حكومەتی بەغدا كرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە (یەكی/ئادار/ 2023) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە حەیدەر عەبادی كرد، لەو كۆبوونەوە گفتوگۆیان لەسەر دۆخى سياسيى عێراق، كارنامه‌ى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق، گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م عێراقيان كرد.

لە بەشێكی تری راگەیێندراوەكەی سەرۆكایەتی هەرێمی هاتووە، "هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى ڕه‌خساندنى زه‌مينه‌ى له‌بار و به‌رده‌واميى گفتوگۆى نيوان هه‌ولێر ـ به‌غدا و سه‌ردانى شاندى هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نيوانيان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور."

هه‌روه‌ها جه‌ختيان له‌ پێويستيى هاريكارى و كارى پێكه‌وه‌يى له‌نێون هێزه‌ عێراقييه‌كاندا كرده‌وه‌ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى به‌ هاووڵاتيان.

په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و وڵاتانى دراوسێ و دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.‌

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین