سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بۆ یەکێتى: بگەڕێنەوە ناو حکومەت کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆڕبەندى هەولێر، لە بارەى بەشداریکردنى کۆنفرانسى میونش "دیار بوو وڵاتانى ئەوروپا بە دواى هاوپەیمانێکى نوێ دا دەگەڕێن" گەشبینى خۆشى بەرامبەر داهاتووى هەرێمى کوردستان دەربڕى.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (دووى/ئادار/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پانێلێکدا لە سێیەم ڕۆژى کۆڕبەندى هەولێر بەشداریکرد و تێیدا ڕایگەیاند، "ناکۆکییەکانى هەرێمى کوردستان سیاسیین و نابنە هۆى پێکدادانى سەربازی چەکدارى."

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى گووتیشى، "ناکۆکیییە سیاسییەکانى ناوخۆ، هەموو لایەکى نیگەران کردووە، خەڵکی هەرێمى کوردستانیش نیگەران کردووە، داواش لە قوباد تاڵەبانى و تیمى یەکێتى دەکەم بگەڕێنەوە ناو کۆبوونەوەکانى ئەنجوومەنى وەزیران."

لەبارەی کۆبوونەوەکانی لە کۆنفرانسى میونشن، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، "دیار بوو وڵاتانى ئەوروپا بە دواى هاوپەیمانێکى نوێ دا دەگەڕێن، داهاتووى هەرێمى کوردستان هیچ مەترسییەکى لەسەر نییە."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین