ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى سلێمانییەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پاسپۆرتى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاگادارى هاونیشتیمانیان دەکاتەوە، هەر کەسێک پاسپۆرتەکەى شەش مانگى مابێت بۆ بەسەرچوون، ماوەکەى لە شەش مانگ زیاتر نەبێت وڵاتى ئێران فیزەى پێدەدات.

ئەمڕۆ هەینى (سێى/ئادار/2023) بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، بەهۆی نەمانی دەفتەری پاسپۆرت لە عێراق، ئێران ڤیزە دەداتە بەو کەسانەی کە پاسپۆرتەکانیان بەسەرچووە.

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى پاسپۆرتى سلێمانى، "لەبەر ئەوەى دەفتەرى پاسپۆرت لە عێراقدا نەماوە کۆمارى ئیسلامیى ئێران لە دەستپێشخەرییەکدا بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان رێگە دەدات خاوەنی هەر پاسپۆرتێک کە ماوەکەی (لە شەش بۆ سێ مانگی تێدامابێت) لە کونسوڵگەرى کۆمارى ئیسلامیى ئێران ڤیزە وەربگرێت بۆ ئەوەی سەردانى ئێران بکات."

هەروەها ئاماژە بەوە دەکات ڤیزە، "بە تایبەت ئەو کەسانەى زۆر پێویستیانە لەم کاتەدا، چونکە بەشێوەیەکى گشتی پێویستە پاسپۆرت ماوەی شەش مانگ زیاترى مابێت بۆ بەسەرچوونی ئەو کات دەتوانێت بەبێ ڤیزە بۆ ئێران گەشتی پێ بکرێت." 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین