کۆمەڵى دادگەریى لە دوورخستنەوەى پەرلەمانتار عوسمان عەلى پەشیمان بووەوە کوردستانی

نوچەنێت:

دواى کۆبوونەوەى ئەمیرى کۆمەڵى دادگەریى و پەرلەمانتار عوسمان عەلى کانى کوردەیى، ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە بڕیاری دوورخستنەوەی ئەو پەرلەمانتارە لە ریزەکانی کۆمەڵ پەشیمان کۆبووەوە.

ئەمڕۆ هەینى (سێى/شوبات/2023) ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، دوای ئەوەی بە بڕیاری ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری عوسمان کانی کوردەیی ئەندامی پەرلەمان لە فراکسیۆنی کۆمەڵ لە ریزەکانی کۆمەڵ دورخرایەوە، بڕیارماندا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە، ناوبراو پابەند دەبێت بە بڕیارو سیاسەتی فراکسیۆنەکەیان.

لە بەرامبەر عوسمان کانی کوردەیی لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، بەشداریکردنی لە دانیشتنی پەرلەمان و لە دەرەوەی بڕیار و سیاسەتی کۆمەڵ و فراکسیۆن، بە کارێکی هەڵەی دەزانێت .

ڕۆژى (1-3-2023) دواى بەشداریکردنى لە دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان، کۆمەڵى دادگەریى  لە ڕاگەیێندراوێکدا، دوورخستنەوەى ئەو پەرلەمانتارەى خستەڕوو و لە بەرامبەردا عوسمان ڕایگەیاند، پێم حەرام بوو موچە وەربگرم و دەوام نەكەم.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین