ئۆفیسی میدیایی لاهور شێخ جەنگی ڕەخنە لە پارتى دەگرێت کوردستانی

نوچەنێت:

لە وەڵامى لێدوانێکى بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئۆفێسى میدیایی لاهور شێخ جەنگى دەستخۆشى لە فازڵ میرانى دەکات و وەڵامى "میدیاكانى دەباشان"ى دایەوە، "گوایە پارتی دەستی هەبوە لە دەرچواندنی بڕیاری دادگای هەولێر لە بەرژەوەندیی لاهور شێخ جەنگی."

ئەمڕۆ شەممە (چوارى/ئادار/2023) ئۆفیسی میدیایی لاهور شێخ جەنگی لە رونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاند، "وەک ئۆفیسی میدیایی بەڕێز لاهور شێخ جەنگی دەستخۆشی لە فازڵ میرانی دەکەین بۆ وەڵامدانەوەی هەمو ئەو چەواشەکارییانەی دو هەفتەی ڕابردوی میدیاکانی دەباشان دەهۆڵیان بۆ دەکوتا کە گوایە پارتی دەستی هەبوە لە دەرچواندنی بڕیاری دادگای هەولێر لە بەرژەوەندیی لاهور شێخ جەنگی."

هاوکات لە بەشێکى ترى ڕوونکردنەوەدا دەڵێت، "لە هەمانکاتدا ئەگەر بێتو ئەو بۆچونەی فازڵ میرانی لەسەر باوەڕبون بە دادگای بەغداو باوەڕ نەبون بە دادگاکانی کوردستان بۆچونی هەمو پارتی بێت، ئەوکات هەمو ئەو کەیسە یاساییانەی کە لە ماوەکانی ڕابردو کێشەی خستە بەردەم پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی دەکەونە ژێر پرسیارەوە."

ئەمڕۆ ڕوونکردنەوە لە کاتێکدایە، فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ کەناڵى رووداو گوتى، بابەتی هاوسەرۆكیی یەكێتی لە دادگای بەغدا یەكلایی كراوەتەوە و پارتی مامەڵە لەگەڵ سەرکردایەتیی نوێی یەکێتی دەكات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین